ڕیفراندۆمی مەدەنی: کام بژاردە بۆ داهاتووی هەرێم؟

ڕاپرسییەکی مەدەنییە بۆ وەرگرتنی ڕای گشتی سەبارەت بە شێوازی بەڕێوەبردنی قۆناغی داهاتوو.

بەشی یەکەم: زانیارییەکانی بەشداربوو

نیشانەی ✓ لە چوارگۆشەی گونجاو بدە.

پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان
ئاستی تەمەن
توێژ / پیشە

بەشی دووەم: پرسیاری سەرەکی (ڕیفراندۆم)

پرسیارەکە بە وردی بخوێنەرەوە، پاشان «بەڵێ» یان «نەخێر» هەڵبژێرە.

لە پێناو ڕێگری لە سەرهەڵدانی ئاڵۆزیی زیاتر لە نێوان حزبەکانی دەسەڵات، کە بە درێژایی مێژووی دوای ڕاپەڕین نەیانتوانیوە حکومەتێکی یەکگرتووی دیموکراسی و شەفاف دروست بکەن، لە پێناو دوورخستنەوەی مەترسی لەسەر پێگەی دەستووریی هەرێم و ڕەخساندنی زەمینەی ئاڵوگۆڕی دەسەڵات و کۆتاییهێنان بە بنبەستی؛ هەروەها لە پێناو دروستبوونی بەدیلێک لە ناو ئیرادەی ئەو بەشە زۆری کۆمەڵگەوە کە هەمووجارێک بە هۆی بێهیوابوونیان لە هەڵبژاردن بایکۆت دەکەن؛ ئایا لەگەڵ ئەوەدایت کە پارتی و یەکێتی لە حکومەتی داهاتوودا بەشداری نەکەن و حکومەتێکی ڕاگوزەر (کاتی) لە کەسانی سەربەخۆ و شارەزا پێکبێت، بەم ئەرکە سەرەکییانە:

  1. ئامادەسازی بۆ هەڵبژاردنێکی پێشوەختەی پەرلەمان و پارێزگاکان بە چاودێریی وڵاتان (نێودەوڵەتی).
  2. دانوستان لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ پرسی بودجە و مافە دەستوورییەکانی تری هەرێم.
  3. هەوڵدان بۆ دەستەبەرکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەک سووتەمەنی و کارەبا بە نرخی گونجاو؟
وەڵام

دوای ناردن، دەنگەکەت ناگۆڕدرێت.